هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری كورد شه‌هرام نازری، وه‌ك مه‌وله‌وی ناسێك له تاران رێزی لێ‌گیرا.
له رێوڕه‌سمی بیرئانینی شاعیر و عارفی ناودار مه‌ولانا كه له ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی نیایش له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو، له هه‌شت مه‌وله‌وی ناس له‌وانه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و موزیكژه‌نی ناودار "شه‌هرام نازری" وه‌ك مه‌وله‌وی ناسێك رێزی تایبه‌تی گیرا.
ئه‌م رێوڕسه‌مه به ئاماده‌بوونی باڵیۆزانی فارسی زمانی وڵاتی هیندستان، ئه‌فغانستان، كازاخستان، سكرتێری گشتیی یونێسكۆ له ئێران، لێكۆڵه‌ری ناودار كه‌ریم زه‌مانی و نووسه‌ر و شاعیری ناسراوی ئێرانی محه‌مه‌دره‌زا شه‌فیعی كه‌دكه‌نی و ژماره‌یه‌كی زۆر له نووسه‌ران و توێژه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و لایه‌نگرانی ئه‌ده‌بیات و مه‌ولانا به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمی بیرئانینی مه‌ولانا له هه‌ر یه‌ك له هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و موزیكژه‌ن "شه‌هرام نازری" ، "مێهدی ئیلاهی قومشه‌یی" وه‌ك مه‌وله‌وی ناس، "كه‌ریم زه‌مانی" له به‌شی لێكۆڵینه‌وه، "محه‌مه‌دره‌زا شه‌فیعی كه‌دكه‌نی" وه‌كوو شاعیر، "جه‌عفه‌ری" له به‌شی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، "تۆفیق سوبحانی" نووسه‌ر، "جه‌ماڵ پوور" له به‌شی شێوه‌كاری و "عه‌بدولڕه‌فیع حه‌قیقه‌ت" له به‌شی ده‌بیری ئه‌نجومه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار رێزیان لێ‌گیرا.
له به‌شی تایبه‌تی ئه‌و فیستیڤاڵه‌دا رێز له قوڕه‌یشی گیرا. ئه‌و رێوڕه‌سمه به هۆی پله و پایه‌ی به‌رزی مه‌ولانا به‌ڕێوه‌چوو كه "حوسێن باهر" به‌رپرسی رێوڕه‌سمه‌كه بوو.
بڕیاروایه رێوڕه‌سمی بیرئانینی مه‌ولانا له ساڵانی داهاتووشدا به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌موو ساڵێك له‌م فیستیڤاڵه‌دا مه‌وله‌وی ناسێكی به‌رجه‌سته بناسێندرێت.
هونه‌رمه‌ند شه‌هرام نازری له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیدا له شێعره‌كانی شاعیرانی ناوداری
ئێرانی مه‌ولانا، سه‌عدی و حافز كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و ساڵی 2006 به هۆی 30 ساڵ ناساندنی مه‌ولانا به رۆژئاوا "مه‌دالیای شوالیه"ی پێبه‌خشرا كه گه‌وره‌ترین و به‌رزترین نیشانی فه‌رهه‌نگی وڵاتی فه‌ره‌نسایه.
مه‌دالیای فه‌رهه‌نگی فه‌ره‌نسا به ناوی "شوالیه لۆژیۆن دۆنۆر" له گه‌ڵ دیپلۆمایه‌كی فه‌خری 12 لاپه‌ڕه‌یی له لایه‌ن "ترا نۆڤا" راوێژكاری فه‌رهه‌نگی "ژاك شیراك"ی سه‌رۆك كۆماری پێشووی فه‌ره‌نسا له ته‌لاری "هونه‌ر" (Theatre de la Ville) كه یه‌كێكه له كۆنترین ته‌لاره‌كانی شاری پاریس به "شه‌هرام نازری" پێشكه‌شكرا.
نازری ته‌نیا گۆرانیبێژی كورد و ئێرانییه كه به‌رزترین مه‌دالیای "لۆژیۆن دۆنۆر"ی وه‌رگرتووه. هه‌ڵبه‌ت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌وه پێشه‌وه پێشكه‌شكردنی ئه‌م مه‌دالیایه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پێشووی فه‌ره‌نساوه به‌م هونه‌رمه‌نده په‌سند كرابوو.
مه‌دالیای "لۆژیۆن دۆنۆر" سێ ئاست و پله‌ی هه‌یه كه "شه‌هرام نازری" به‌رزترین پله واته "شوالیه لۆژیۆن دۆنۆر"ی پێبه‌خشرا.
هه‌ڵبه‌ت هونه‌رمه‌ندان "شه‌هرام نازری" و "حافز نازری" ساڵی 2006 له ساڵوه‌گه‌ڕی مه‌ولانا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا كۆنسێرتێكی موزیكی كوردی و ئێرانی‌یان پێشكه‌ش كردبوو.
نازری به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شێعره‌كانی مه‌ولانای له موزیكی ئێران‌دا به‌كار هێناوه‌و ساڵی 2007 بۆ پێشكه‌ش كردنی گۆرانی و پارچه موزیك به بۆنه‌ی ساڵی مه‌ولاناوه، موزیكزانی ژماره 1ی ئێران بووه و له رێوڕه‌سمه‌كان و فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كاندا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌رنامه‌ی پێشكه‌ش كردووه.
-PNAمه‌نووچێهر جیهانی/ تاران
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







