له كه‌لار پیاوێك له ته‌مه‌نی 97 ساڵیدا ژنی سێیه‌می هێنا و به وته‌ی خۆی له ناسنامه‌ی باری شارستانی ته‌مه‌نی
بچووك كراوه‌ته‌وه و له راستیدا ته‌مه‌نی 110 ساڵ ده‌بێت، ئه‌وه‌شی دركاندووه كه له رووی ته‌ندروستییه‌وه زۆر باشه و كه‌ڵكی ژنهێنانی ماوه و حاڵی حارز له مانگی هه‌نگوینیدایه
مامۆستا هێمن تاهیر خزمێكی زاوایه گووتی: ئه‌م پیاوه ناوی (حاجی محه‌ممه‌د)ـه‌و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (كه‌لاری كۆن)ـه‌و نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه ژنی سێیه‌می گواستۆته‌وه.
وتیشی به پێی ناسنامه له دایكبووی 1913 ی شارۆچكه‌ی كه‌لاره.
مامۆستا هێمن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حاجی محه‌ممه‌د به پێی وته‌ی خۆی له كاتی ده‌رهێنانی ناسنامه‌ی باری شارستانی ته‌مه‌نی بچووك كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا له راستیدا له دایكبووی 1900 به‌م پێیه‌ش ناوبراو كه ئێستا له مانگی هه‌نگوینیدایه ته‌مه‌نی 110 و راشیگه‌یاندووه كه باری ته‌ندروستی زۆر باشه‌و توانای ژنهێنانی ماوه.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







