ئا: چیمه‌ن واحید، ڤیان مسته‌فا
هاوسه‌رییه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ خۆیان یاخود كه‌سوكاریان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌و جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه باشتر بوو له‌كاتی خۆیدا بچوونایه‌ته‌وه ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا پێیان نه‌ده‌وترا "قه‌یره كچ"، مامۆستایه‌كی ئاینیش پێیوایه كه هۆكاری نه‌چوونه نێو ژیانی هاوسه‌ریی كوڕان‌و كچان "پابه‌ندنه‌بوونیانه به‌بنه‌ما ئاینییه‌كانه‌وه"، توێژه‌رێكیش پێی باش نییه به‌و ئافره‌تانه بڵێت "قه‌یره".
"هه‌ڵه‌كه له‌خۆمه‌وه بوو"
په‌ری حسێن پزیشكێكی ته‌مه‌ن چل‌و پێنج ساڵه‌و تائێستا نه‌چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌و پێیوایه هه‌ڵه‌ی كردووه كه ئه‌م ژیانه‌ی ئێستای بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌و ده‌ڵێت "ئێستا ده‌زانم چ هه‌ڵه‌یه‌كم كردووه، چونكه هه‌ر كه‌سێك داوای ده‌كردم ره‌تم ده‌كرده‌وه‌و مه‌رجم ئه‌وه بوو نابێت بڕوانامه‌ی له‌خۆم كه‌متر بێت".
ناوبراو كچێكی گه‌نم ره‌نگی كه‌مێك باڵا كورته‌و به‌نائومێدییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌رچه‌نده له‌م ژیانه‌ی ئێستایدا له‌هیچی كه‌م نییه، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، بۆیه قسه‌ی خه‌ڵك ناهێڵێت به‌ئارامی ژیان به‌ڕێبكات.
"دوای مردنی دایك‌و باوكم، سه‌راپای ژیانم بووه دۆزه‌خ"
ده‌شنێ كه‌مالی ته‌مه‌ن چل‌و دوو ساڵ، كه ئافره‌تێكی چاوڕه‌شی باڵاپۆشه‌و له‌كاتی گه‌نجیدا هه‌ر كوڕێك چووبێته خوازبێنی، ئه‌م وتوویه‌تی "هێشتا زووه"، چونكه خۆیان سه‌رمایه‌دارێكی به‌ناوبانگ بوون‌و چاوه‌ڕێی كوڕێكی هاوشانی خۆی كردووه، له‌ڕووی رووخساریشه‌وه زۆر له‌خۆی رازی بووه.
ده‌شنێ روونیكرده‌وه كه هه‌تا دایك‌و باوكی مابوون، ژیانیان زۆر خۆشبووه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وان رێز‌و خۆشه‌ویستی نێوانیان كه‌مبووه‌ته‌وه‌و وتی "براكانم ژنیان هێناوه‌و خه‌ریكی ژیانی خۆیانن، له‌ڕاستیدا كه‌س جێگه‌ی دایك‌و باوك ناگرێته‌وه"، بۆیه ناوبراو داوای له‌و كچانه ده‌كرد كه له‌ته‌مه‌نێكی گونجاودان هه‌لی چوونه نێو ژیانی هاوسه‌ریی له‌ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن.
"دایكم بمایه خۆشم ده‌بووم به‌دایك"
فاتمه عه‌بدوڵا كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن چل‌و نۆ ساڵه‌و له‌سوچێكی به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌یاندا خه‌ریكی سه‌وزه چاكردن بوو، ئه‌م ئافره‌ته ره‌نگه ئه‌سمه‌ره كه ماكسییه‌كی شین‌و له‌چكێكی ره‌شی پۆشیبوو، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك بیبینیایه پێشبینی ده‌كرد "دایك"ێكی دڵسۆز بێت‌و بیه‌وێت ژه‌مێكی خواردن بۆ منداڵه‌كانی ئاماده‌بكات، به‌ڵام فاتمه هه‌تا ئێستا نه‌چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه.
ئه‌و، وه‌ك خۆی باسیكرد له‌منداڵیدا فه‌قیرو له‌سه‌رخۆ بووه‌و به‌و پێیه‌ی كچی گه‌وره بووه، زۆر خۆشه‌ویست بووه‌و له‌ته‌مه‌نی یانزه ساڵیدا دایكی كۆچی كردووه، به‌و هۆیه‌وه له‌خوێندن دابڕاوه‌و ئه‌ركی به‌خێوكردنی خوشك‌و براكانی كه‌وتووه ئه‌ستۆ، بۆیه ئه‌و كاتانه هه‌ر كه‌سێك داوای لێكردبێت ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ دروستبكات، ئه‌م ره‌تیكردووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی خوشك‌و براكانی به‌ئاواتی خۆیان بگه‌ن‌و به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وتنی تاڵه‌سپییه‌كانی قژی هه‌ستیكردووه ته‌مه‌نی به‌ڕێكردووه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "وشه‌ی قه‌یره كچم به‌سه‌ردا دابڕاوه‌و سه‌ختی به‌خێوكردنی خوشك‌و براكانم وایكرد تائێستاش بیر له‌زه‌واج نه‌كه‌مه‌وه".
"دایكم هۆكاری قه‌یره‌بوونمه"
رازاو عه‌لی ته‌مه‌ن سی‌و هه‌شت ساڵه، ئه‌م كچێكی گه‌نم ره‌نگ‌و رووخۆشی چاو قاوه‌یی كاڵه كه هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوه‌كانییه‌تی، رازاو له‌ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا كوڕێكی هاوسێیان داوایكردووه‌و خۆیشی رازی بووه، جگه له‌وه‌ش چه‌ندانجاری دیكه كوڕ چوونه‌ته داوای، به‌ڵام دایكی ره‌تیكردوونه‌ته‌وه، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی بووه‌ته بیست‌و شه‌ش ساڵ، دواتر زانیویه‌تی دایكی ده‌یه‌وێت بیداته برازاكه‌ی خۆی كه پێشتر دوو ژنی ته‌ڵاق داوه، بۆیه ئه‌ویش ئه‌ویش ره‌تیكردووه‌ته‌وه "هه‌موو ئه‌و ته‌مه‌نه‌م له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا به‌ڕێكرد كه ئه‌گه‌ر دایكم رێگر نه‌بوایه به‌ئاواتی خۆم گه‌یشتبووم‌و كۆمه‌ڵگه‌ش به قه‌یره كچ ناوی نه‌ده‌بردم".
"قه‌یره‌یی، پابه‌ندنه‌بوونه به‌بنه‌ما ئاینییه‌كانه‌وه"
سه‌رۆكی لیژنه‌ی راوێژكاری له‌یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، عه‌تا محه‌مه‌د پێنجوێنی له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگییه‌كی زۆری به‌م پرۆسه‌یه داوه‌و وتی "پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) ده‌فه‌رموێت ئه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌نج‌و لاوه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی كه تازه پێده‌نێنه ژیانی لاوێتیه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه وا توانا‌و ده‌سه‌ڵات‌و ئیمكانیه‌تتان هه‌یه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن تا له‌تاوان به‌دوور بن".
ناوبراو پێیوایه سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی "قه‌یره‌یی" له‌لای هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه، هۆكاری سه‌ره‌كی پابه‌ندنه‌بوونه به بنه‌ما ئاینیه‌كانه‌وه‌و روونیكرده‌وه كه هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه‌كانیش لایه‌نێكی دیكه‌ن بۆ دروستبوونی قه‌یره‌یی، وتی "له‌ئایینی ئیسلامدا هاتووه كه رێژه‌ی ماره‌یی ژنان كه‌مه، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هاوسه‌ره‌كانیان نه‌خه‌نه ژێر باری قه‌رزه‌وه‌و باری سه‌رشانیان قورس بكه‌ن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌دڵی یه‌كتر بن".
"نابێت پێیان بوترێت قه‌یره"
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئازاد جه‌لال روونيكرده‌وه كه به‌پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ركه‌وتووه كه كچان پێیان خۆشتره نازناوی "بێوه‌ژن" یان هه‌بێت وه‌ك له‌قه‌یره‌یی، چونكه كچان حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌تا ته‌مه‌نیان ده‌گاته سه‌روو سی ساڵی، چووبێتنه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌كرد كه له‌ڕووی زانستییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی وشه‌ی "قه‌یره"دا نییه كه به‌رامبه‌ر به‌و ئافره‌تانه به‌كاربهێنرێت، وتی "به‌كارهێنانیشی وه‌كو ئه‌و سته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه كه له‌ئافره‌ت كراوه، واته خودی زاراوه‌ی ته‌ڵاقدراو، ئه‌و چه‌مكانه زوڵمێكی كۆمه‌ڵایه‌تین كه له‌ژن ده‌كرێن".
ئازاد هێمای به‌وه‌دا كه به‌و ئافره‌تانه ناڵێت "قه‌یره"، به‌پێچه‌وانه‌وه پێیوایه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌تا ئه‌و ته‌مه‌ن ده‌مێننه‌وه له‌زۆر رووه‌وه باش‌و گونجاون‌و دواتر ده‌توانن خێزانێكی سه‌ركه‌وتوو دروست بكه‌ن "به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك له‌تویژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێموایه ئه‌و كچانه‌ی ماونه‌ته‌وه له‌دوای ته‌مه‌نی30 ساڵی، كچی زۆر باشن واته سه‌ره‌ڕۆ نه‌بوون یان په‌یوه‌ندی سۆزدارییان نه‌بووه، یاخود كه‌سانیكی شه‌رمن بوون، بۆیه پێموایه ئه‌گه‌ر له‌كۆمه‌ڵگه‌شدا ئه‌و وشه‌یه به‌كاربهێنرێت زیاتر بۆ ناسینه‌وه‌یه نه‌ك به‌توانج‌و ره‌خنه‌لێگرتن".
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







