به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ڕێژه‌یه‌ی زۆری دانیشتووانی ئه‌مریكای وه‌رگرتووه، بۆئه‌وه‌ی نزیك ببێته‌وه له‌ڕاستترین ئه‌نجام،
تیایدا ناوه‌ندی چاودێری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه له‌هه‌ر 10 كه‌سێك له‌ئه‌مریكادا یه‌كێكیان تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه له‌جۆری گۆشه‌گیریی "ئكتئاب".
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه‌ئه‌مریكا زۆرترین ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تێدا تۆماركراوه وه‌ك له‌هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی جیهان.
لێكۆڵینه‌وه‌كه رێژه‌ی تووشبووانی به‌نه‌خۆشی ده‌روونی له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ئاشكراكردووه‌و رایگه‌یاندووه كه 14.8%ی ئه‌مریكییه‌كان تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌روونییه بوون، جێی ئاماژه‌یه نه‌خۆشه‌كان رووبه‌ڕووی دوو حاڵه‌ت بوونه‌ته‌وه ئه‌وانیش حاڵه‌تی بێزاریی و قورسی له‌ته‌ركیزكردندا.
رێژه‌ی تووش بوون به‌كه‌ئابه له‌چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكادا به‌م جۆره‌یه: ڤێرجینیا 14.3%، ئالاباما 13%، كلاهوما 11.3، هاوكات كه‌مترین رێژه‌ی گۆشه‌گیریی كه‌تۆماركرابێت بریتی بووه له 4.8%.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مریكییه‌كان به‌ده‌ست چه‌ند نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌ناڵێنن ئه‌وانیش قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و به‌م دواییانه‌ش نه‌خۆشی كه‌ئابه.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







