ژنه ڕاگه‌یاندنکارو بێژه‌ری هه‌واڵه‌کان له که‌ناڵی ته‌له‌فزینی "ئه‌لجه‌زیره" ڕایگه‌یاند، ئازادی که بووه‌ته دروشمی
سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌کان به‌وانه‌شی که دژی ئازادیین شتێکی ڕێژه‌ییه‌و له پرسه چاوه‌نووس سازه‌کاندا ڕاگه‌یاندنکار ناتوانێت پابه‌ندبێت.
ووتیشی: له پرسێکی چاره‌نووس سازی وه‌ک فه‌له‌ستینیدا قورسه مرۆڤ بتوانێت بێلایه‌نی ره‌ها بێت، بۆیه پێویسته ئازادیش به پێوه‌ری خۆی حیساب بکرێت.
له‌میانه‌ی دیدارێکدا ، خه‌دیجه بن قننه که ساڵی ڕابردوو له‌ڕێزیزبه‌ندی 10 کاریگه‌رترین ئافره‌تی جیهانی عه‌ره‌بی تۆمارکرا، ووتی: من کوردستانم خۆشده‌وێت، له که‌ناڵی جه‌زیره‌ش مامه‌ڵمان له‌گه‌ڵ پرسی کوردستان و کورد به‌گشتی له عێراق و تورکیا‌و ناوچه‌کانی تر له‌ڕێی هۆکاره‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌یه.
ووتیشی: ڕۆژنامه‌نووس ناتوانێت بڵێت شاره‌زام ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی نه‌کردبێت، وه‌ک چۆن ئێمه به‌رده‌وام ره‌خنه له ڕۆژئاواییه‌کان ده‌گرین که له‌دووره‌وه بڕیاری پێشوه‌خته له‌باره‌ی ئیسلام و موسڵمانانه‌وه ده‌ده‌ن، بۆیه پێموایه ئێمه وه‌کو ڕاگه‌یاندنکار که‌مته‌رخه‌مین و گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی ره‌خنه‌مان لێبگرێت، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌تر له‌ئه‌ستۆی کورد خۆیدایه‌و تائێستا ناوچه‌که‌یان داخراوه‌و نه‌بووه‌ته شوێنێکی گه‌شتیاری که جانتات هه‌ڵگریت و بچیت بۆ بینین و شاره‌زابوون لێی.
بن قننه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: تائێستا شاشه‌و ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ و ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ره‌کانی ئینته‌رنێت تاکه په‌نجه‌ره‌ن که ئێمه هه‌واڵی کوردستان‌مان لێیه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت، پێویسته کوردستان به‌ڕووی سه‌ردانی ڕاگه‌یاندنکارو ڕۆژنامه‌نووساندا بکرێته‌وه.
ووتیشی: هه‌رگیز ناوی کوردم به یاخیبوو نه‌بردووه‌و له‌هه‌ر پرسێکی تایبه‌ت به کوردی تورکیا هه‌ردوولامان وه‌رگرتووه، چ لایه‌نی کوردی و چ لایه‌نی حکومه‌ت، له‌عێراقیش هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له کاره‌کاندا دروستبکه‌ین، هه‌رگیز ڕووینه‌داوه کورد‌و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به تیرۆریست وه‌سف بکه‌ین.
له‌باره‌ی ئه‌و گله‌ییه‌ی بینه‌ران له کوردستان له که‌ناڵی جه‌زیره‌ی ده‌که‌ن، خه‌دیجه بن قننه ووتی: ئێمه له‌ڕێی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستانه‌وه پێمانده‌گات، کوردستان‌مان به سروشت و جوانیه‌کانی ناوچه‌که‌و مرۆڤی کوردی ئازادیخوازه‌وه خۆشده‌وێت، هه‌رکات بێمه عێراق سه‌ره‌تا دێمه کوردستان.
ووتیشی: هیوادارم بینه‌ری کورد لێمان تووڕه‌و زویرنه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ست به ناهه‌قی بکه‌ن، بنه‌مای سه‌ره‌کی کارکردنی ئێمه له‌جه‌زیره پاراستنی هاوسه‌نگیه‌و ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێش شتێکی نه‌خوازراو وترابێت هیوادارم لێمان ببورن.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







