والی شێخ عه‌لی....هه‌ر كه‌سێك یان ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن به‌بێ ناوهێنانم ئه‌م نامه‌یه بڵاوبكاته‌وه كونه‌لوتی
ده‌سوتێنم!!!!!
خۆشه‌ویسته‌كه‌م:
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڤالانتاینه‌وه سڵاوێكی ئه‌وه‌نده گه‌رمت ئاڕاسته ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ماڵی كه‌سوكارت بته‌قێنێته‌وه‌و ماڵی جیرانه‌كانیشت ببات وه عاسمانا.
سڵاوێك كه‌دڵه ناسكه‌كه‌ت توشی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك بكات كه‌هه‌زاران كه‌سی تێدا بچن و هه‌زارانی دیكه‌ش ئاواره ببن.
سڵاوێك له‌شێوه‌ی بۆمبی هێشوویدا ئاڕاسته‌ی ئه‌و چاوانه‌ت ده‌كه‌م كه له‌گه‌رمه‌ی هاویندا تیشكی ناوكی بڵاوده‌كاته‌وه‌و هه‌زاران كه‌سی وه‌كی ئه‌من توشی نه‌خۆشی حوب حوبێنه ده‌كات.
خۆشه‌ویسته‌كه‌م، بمبوره كه‌ئه‌مه ته‌نها 20 هه‌مین نامه‌مه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته گه‌رموگوڕه له‌ته‌قینه‌وه‌و ساردوسڕه له‌كه‌شوهه‌وایه‌دا ئاڕاسته‌ی تۆی ده‌كه‌م.
هیوادارم هه‌روه‌ك چۆن كه‌هێرشه‌كانی ئسرائیل ئیراده‌ی به‌هێزی خه‌ڵكی غه‌ززه‌ی نه‌ڕوخاند، ئاوهاش ئه‌تو ئیراده‌ت به‌هێز بێت و بزانیت كه‌من به‌هچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌م كه‌سیخوڕو جاسوسه‌كان نێوانی من و ئه‌تو تێك بده‌ن هه‌روه‌ك چۆن شه‌یتان نێوانی خودا‌و ئاده‌می تێكدا.
ئه‌من به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م كه‌ته‌نانه‌ت هیچ به‌ربه‌ستێكی كۆنكرێتیش ناتوانێت نێوانی ئێمه تێك بداتن، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌ندامانی رێكخراوی قاعیده چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ندامێكی حكومه‌ت عیراق ده‌كه‌ن له‌شوێنێكی گشتیدا منیش ئاوه‌ها چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی تۆ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كتر شاد بین.
خۆشه‌ویسته‌كه‌م
خۆزگه‌م به‌و رۆژه‌ی كه‌تۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا منت بینی و وات زانی ئه‌من مووه‌فه‌ق روبه‌یعیمه، بۆیه بۆمبێكی چێنراوت بۆ ترومبێله‌كه‌م دانا، من ئه‌و كاته بۆم ده‌ركه‌وت كه‌خودا منی خۆش ده‌وێت چونكه منی له‌و هێرشه رۆمانسییه رزگاركرد، راسته جه‌سته‌ی من ئه‌وی رۆژێ له‌بۆمبه چێنراوه‌كه رزگاری بوو به‌ڵام نیگا سیحراوییه‌كانت توانییان دڵم تیرۆربكه‌ن و هه‌ر له‌دووره‌وه بیته‌قێننه‌وه.
خۆش ویسته‌كه‌م:
من چۆن ده‌توانم تۆ له‌یاد بكه‌م له‌كاتێكدا هه‌میشه‌و هه‌رده‌م ددانه جوانه‌كانت وه‌ك شریتی بی كه‌ی سی له‌به‌رچاومن، په‌نجه نه‌رمه‌كانت هه‌روه‌ك ئاربیجی له‌به‌رچاومن، هه‌روه‌ك پاشماوه‌ی تانكێكی دوژمن پاش ته‌قاندنه‌وه‌ی و تێكه‌ڵاوبوونی خوێنی سه‌ربازه‌كان ئاوها هه‌میشه كوڵمه ره‌نگ گوڵییه‌كه‌تم له‌به‌رچاوه.
هه‌روه‌كو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوو هاوه‌ن هه‌میشه ئه‌و ده‌نگه‌ت له‌گوێمدا ده‌زرنگێته‌وه، من له‌ناو ئه‌م هه‌موو خه‌یاڵه خۆشه‌دا بژیم چۆن ئه‌توم له‌یاد ده‌چێت.
خۆشه‌ویسته‌كه‌م
من چۆن ده‌توانم به‌بێ تۆ بژیم:
ئایا ماسی به‌بێ ئاو ده‌ژی؟
ئایا حكومه‌تی عیراق به‌بێ كۆنه به‌عسی ده‌ژی؟
هاوڵاتیانی عیراق به‌بێ ته‌قینه‌وه ده‌ژین؟
ئایا دوكاندار به‌بێ فرتوفێڵ ده‌ژی؟
ئایا كۆمپیوته‌ر به‌بێ رام ده‌ژی؟
نه‌خێر، كه‌واته منیش به‌بێ تۆ ناژیم
خه‌په‌گه‌یان
نازانم لۆچی باوكت نایه‌وێت به‌یه‌ك بگه‌ین و هه‌روه‌ك عیراق یه‌كێتی نیشتمانییمان سه‌ربگرێت، تاكه‌ی من و تۆ به‌پلانی ئه‌و بناڵێنین هه‌روه‌ك چۆن عیراق به‌پلانی ئێرانه‌وه ده‌ناڵێنێت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌مان من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه میلیشیایه‌ك له‌هاوڕێكانم دروست ده‌كه‌م بۆ ڕوبه‌ووبنه‌وه‌ی باوكت هه‌روه‌ك چۆن حكومه‌تی به‌غدا سه‌حوه‌و ئیسنادی لۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قاعیده دروستكردیه.
هه‌ر بۆیه چه‌ند پێشنیارێك ده‌كه‌م:
1. وه‌ره باپێكه‌وه سه‌ری خۆمان هه‌ڵگرین و رابكه‌ین بۆ شوێنێكی ئارامی وه‌ك رومادی، فه‌لوجه، موسڵ، یان سۆماڵ و پاكستان، ئه‌گه‌ر به‌م پێشنیاره‌م رازی بوویت ئه‌وا به‌ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه دێمه به‌ر ده‌رگای ماڵتان، له‌وێ ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ته‌قێنمه‌وه‌و له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ئه‌تو وه‌ره ده‌رێ و پێكه‌وه راده‌كه‌ین.
2.ده‌توانیت بۆمبێك له‌ژێر جێگه‌ی خه‌وتنی بابتدا دابنێیت و پاشان رابكه‌و ئێمه‌ش له‌ڕێگه‌ی كۆنتڕۆڵه‌وه ده‌یته‌قێنینه‌وه، مه‌ترسه من بودجه‌ی بۆمبه‌كه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرم.
3.من بابت ده‌ڕفێنم و پاشان ته‌له‌فۆنت لۆ ده‌كه‌م و داوای ملیارێك دۆلاری ده‌كه‌م، ئه‌توش ته‌بعه‌ن پاره‌كه ناده‌ی هه‌ربۆیه ئه‌من ئه‌و چه‌قۆیه‌ی دوێنێ كڕیومه پێی تاقیده‌كه‌مه‌وه بزانم باش شت ده‌بڕێت.
خۆشه‌ویسته‌كه‌م:
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ركی نیشتمانیمان له‌دژ بابت ئه‌نجامدا پێكه‌وه زه‌واج ده‌كه‌ین و دواتریش به‌منداڵه‌كانمان میلیشیای منداڵه تیرۆریسته‌كان دروستده‌كه‌ین، ئه‌و منداڵانه نه‌وه‌ی دواڕۆژن، كۆماری تیرۆریستان به‌ره‌و مه‌نزڵگای ئارام ده‌به‌ن و رێ له‌هه‌وڵی فراوانخوازیی وڵاتانی دراوسێی وه‌ك كوردستان و شیعستان ده‌گرن.
پاشان منداڵه‌كانیشمان به‌شێوه‌یه‌ك جوان په‌روه‌رده ده‌كه‌ین، له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵاندا كڵاشینكۆفیان لۆ ده‌كڕین، له‌چوار ساڵیدا بی كه‌ی سی، له 5 ساڵیدا ئاڕ بی جی، له‌شه‌ش ساڵیدا ستریلاو له‌حه‌فت ساڵیدا هاوه‌ن و له‌هه‌شت ساڵیدا بۆمبی چێنراو، له نۆ ساڵیدا سارۆخی كرۆزو له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا سارۆخی عابد لۆ منداڵه‌كانمان ده‌كڕین به‌ڵام له‌و چه‌كانه گه‌وره‌تریان بۆ ناكڕین نه‌وه‌ك له‌كاتی یاریكردندا ئازاریان پێ بگات.
له‌كۆتاییدا جارێكی تر گه‌رمترین سڵاوم قبولًَ بكه
خۆشه‌ویستت: تیرۆریست
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







