ڕاوكه‌ر خدر قادر
هۆی مردنی.
(هۆراس فلیچه‌ر)
ترس دێوه‌زمه‌یه‌كی زیانبه‌خش‌و دۆخێكی ناخۆشی نه‌ویستراوه، كه مرۆڤ تووشی ده‌بێت، ئه‌م ژه‌هره كوشنده‌یه خه‌سڵه‌ته مۆراڵییه‌كان لاواز ده‌كات‌و چالاكییه جه‌سته‌ییه‌كان په‌ك ده‌خات، زانایانی ده‌روونناس بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ترس خوێن له‌نێو ده‌بات‌و هه‌موو توخم‌و ڕه‌گه‌زه‌كانی سه‌ركه‌وتن ده‌كوژێت، به‌ر له واده لۆچی ده‌خاته ده‌م‌و چاوه‌كان‌و مووی سه‌ر سپی ده‌كات، ترس هاوڕێی بێ ئومێدی‌و به‌دبه‌ختیه، به‌خته‌وه‌ری ناتوانێت له‌گه‌ڵی هه‌ڵبكات، ترس له‌شتێك كه هێشتا ڕووینه‌داوه یاخود ڕه‌نگه هه‌ر ڕووش نه‌دات، له‌ڕاستیدا به‌دبه‌ختیه‌كی گریمانه‌ییه هۆكارگه‌لێك هه‌ن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ترس له‌ناخی مرۆڤدا، كه پێنج هۆكار به‌سه‌ركی ده‌زانم‌و پێویستم به‌شرۆڤه‌كردنیانه:
یه‌كه‌م/
هۆكاری بایه‌لۆژی: زانایانی ده‌روونناس له‌و باوه‌ڕه‌دان (20%)ی مرۆڤه‌كان هه‌ڵگری ده‌رمارخانه‌یه‌كی زیاترن له‌چاو مرۆڤه‌كانی تر، هه‌ندێجار ئه‌م جۆره هه‌ستیارییه له‌ڕاده به‌ده‌ره وه‌ك ترسێك ڕه‌نگده‌داته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فاكته‌ری زگماكی‌و بزاوتی نیدۆنه‌كانی ناو مێشك، كه زۆرجار ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ترس له‌كه‌سه‌كه‌دا.
دووه‌م/
هۆكاری سایكۆلۆژی: ئه‌و گیروگرفت‌و ئاریشانه‌ی كه مرۆڤ به‌مێژووی ژیانیدا پێیدا تێپه‌ڕیوه له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، وه‌ك گرفتێك له‌ده‌روونیدا هێشتوونیه‌تیه‌وه، به وێناكردنی هه‌ست به‌ناخۆشی ده‌كات.
سێهه‌م/
هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی: زۆرجار ڕه‌وشی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه له‌نێو شه‌ڕو شۆڕو نه‌هامه‌تی‌و نه‌بوونی‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و... هتد، تا كێكی ناته‌ندروستی به‌رهه‌مهێناوه.
چواره‌م/
هۆكاری ئایینی: به‌داخه‌وه كه زانا‌و ئاخوند‌و پیاوانی ئایینی به‌ترس‌و تۆقاندن خودا‌و ئاینیان خستووه‌ته ناو مێشكی خه‌ڵكه‌وه وایان كردووه كه مرۆڤه باوه‌ڕداره‌كان هه‌میشه هه‌ست به‌گوناه‌و ترس‌و تاوان بكه‌ن، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه گوێبیستی گۆڕی تاریك‌و عه‌زابی دۆزه‌خ‌و پردی سرات‌و ماری حه‌وت سه‌رو... هتد ده‌بین، كه بێگومان ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر باری ده‌روونی مرۆڤه‌كان‌و ناتوانن كه‌سێكی ئاسایی‌و ته‌ندروست ببن له‌ئاست ئه‌م جۆره وێناكردنانه‌دا، من پێم وایه خودا ده‌بێت وه‌ك جوانی‌و خۆشه‌ویستی‌و میهره‌بانی لێی بڕواندرێت، نه‌ك ترس‌و تۆقێنه‌رو ئازارده‌ر.
پێنجه‌م/
خێزانیش هۆكارێكی تره بۆ چاندنی تۆوی ترس له‌مێشكی منداڵه‌كانیاندا، زۆرێك له‌خێزانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان گوێڕایه‌ڵیان بن به‌دێوو درنج‌و گورگ‌و جن‌و تاریكی‌و ئه‌م شته سه‌یرو سه‌مه‌رانه ده‌یان ترسێنن‌و وه‌لێ بێ‌ئاگان له‌وه‌ی كه كارێكی خراپیان كردووه، شاعیرێك ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی منداڵێك له‌نێو ترس‌و هه‌راسدا ده‌هێڵێته‌وه، له‌یاریكردن دووری ده‌خاته‌وه‌و نه‌واو ئاوازه‌كانی كپ ده‌كات، نه‌ك هه‌ر هه‌ڵه‌ی كردووه، به‌ڵكو تاوانی ئه‌نجامداوه.
له‌یه‌كێك له‌ئه‌فسانه ئێرانیه‌كاندا هاتووه، كه شازاده‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی شار خه‌ریكی گه‌ڕان بووه تووشی نه‌خۆشی گوڵی بووه‌و پرسوێتی: ئه‌مجاره‌یان ده‌ته‌وێت چه‌ند هه‌زار كه‌س ڕه‌وانه‌ی مه‌رگ بكه‌یت؟ نه‌خۆشی گوڵی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه هه‌زار كه‌سی تر، له كاتێكی تردا شازاده چاوی به نه‌خۆشی گوڵی كه‌وتووه‌و لۆمه‌ی كردووه، كه بۆچی په‌یمان شكێنت كرد، له‌جیاتی هه‌زار كه‌س پێنج هه‌زار كه‌ست له‌ناو برد؟ گوڵی له‌وه‌ڵامدا وتی: نا هه‌موویان من نه‌م كوشتن، یه‌ڵكو چوار هه‌زار كه‌س له‌ترسان مردن.
سه‌رچاوه‌كان:
1- سه‌ركه‌وتنی بیر، نووسینی (ئۆرایدن سویت ماردن) وه‌رگێڕانی (رێباز مسته‌فا)
2- ترس‌و خه‌مۆكی له‌گرفته‌وه بۆ نه‌خۆشی ده‌روونی، نووسینی (ئازاد قه‌زاز)
3- تۆ گه‌وره‌تر له‌وه‌یت كه‌بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه، نووسینی (مه‌سعود عه‌لی)و وه‌رگێڕانی (سه‌ردار حه‌سه‌ن خاڵی)| < پێشتر | دواتر > |
|---|







