سوحبه‌توڵڵا خودایاری ده‌رهێنه‌ری ناوداری كرماشان، له ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی دڵ له شاری
كرماشان كۆچی دوایی كرد.
"سوحبه‌توڵڵا خودایاری" سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ری ناوداری ناوه‌ندی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی كرماشان ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ده‌یناڵاند و له‌و دواییانه‌دا كه له ماڵه‌وه بوو، جه‌سته‌ی یه‌كجار كز و لاواز ببوو، له ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام ره‌زا له شاری كرماشان كۆچی دوایی كرد.
رێوڕه‌سمی به‌ڕێكردنی ته‌رمی سوحبه‌توڵڵا خودایاری، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان، دۆستان و هاوكارانی هونه‌رمه‌ند، "عه‌لی ئه‌سغه‌ر داودئابادی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی كرماشان و به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارێزگای كرماشان له به‌رده‌م ناوه‌ندی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی كرماشان به‌ڕێوه‌چوو، دواتر له باغی فیرده‌وسی شاری كرماشان به خاك سپێردرا.
"سوحبه‌توڵڵا خودایاری" له ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ كار و چالاكی هونه‌ریی خۆیدا چه‌ندین به‌رهه‌می به‌پێز و هه‌رمانی له بواره‌كانی نووسین، به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنانی دراما، فیلمی سینه‌مایی، فیلمی دۆكیومێنتی، فیلمی ته‌له‌فیزیۆنی، زنجیره‌دراما و شانۆگه‌ری ته‌له‌فیزیۆنی له ناوه‌ندی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی كرماشان هێنابووه به‌رهه‌م.
هه‌ندێك له كار و به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له: فیلمی ته‌له‌فیزیۆنی "سیمه‌ره، رووباری بێ گه‌ڕانه‌وه" ، "به‌فره‌كانی شاهۆ" ، "لێواره‌كانی كه‌نداوی فارس" ، "منداڵه شوانه‌كان" ، "ئه‌فسانه‌ی عه‌جیب و غه‌ریب" ، "خوێنی ئاشتی" ، "پشت به‌ستن به با" ، "دایكی وڵات" ، "رووناكی یه‌قین" ، "وه‌ك په‌ری" ، "بێ ریا" ، "گۆرانی با" و هه‌روه‌ها زنجیره دراما ته‌له‌فیزیۆنییه‌كانی "باوك و دایك" و "بۆنی كراسی یوسف" و "سه‌لمان فارسی" كه
دوایین به‌رهه‌می ئه‌و خوالێخۆشبووه بوو.
سینه‌ماكار "سوحبه‌توڵڵا خودایاری" له بواری هونه‌ری سینه‌ما وانه‌ی خوێندبوو، كارنامه‌یه‌كی پر له شانازی بۆ ناوه‌ندی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی كرماشان به‌دیهێنابوو، له زۆربه‌ی فیستیڤاڵه‌كانی ناوخۆی وڵاتی ئێران و نێونه‌ته‌وه‌ییدا چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگی بۆ ناوه‌ندی كرماشان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده داهێنه‌ر و به‌توانایه به فیلمه دۆكیومێنتییه‌كانی "له رێگای سیمه‌ره‌دا" و "به‌فره‌كانی شاهۆ" له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییدا خه‌ڵات كرا. له ماوه‌ی ساڵانی كاری هونه‌ریی خۆیدا مامۆستای زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی بواری سینه‌ما و شانۆی ناوچه‌ی كرماشان بوو، له‌وانه كوروش سوله‌یمانی ئه‌كته‌ری ناوداری كرماشانی كه له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌دا وه‌كوو ئه‌كته‌ر ده‌وری ده‌گێڕا و ئێستا یه‌كێكه له باشترین و چالاكترین ئه‌كته‌ره‌كانی بواری شانۆ و سینه‌مای ئێران.
له دوایین مانگی زستانی رابردوو ناوه‌ندی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی كرماشان له رێوڕه‌سمێكدا، رێزی له ماندووبون و هه‌وڵه‌كانی چه‌ندین ساڵه‌ی خوالێخۆشبوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌م گه‌لی جۆراوجۆری هونه‌ری به شێوه‌ی تایبه‌ت رێزی گرت.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







