ئایا جیهان له‌دوای 40 ساڵی تر وه‌ك ئه‌مڕۆ ده‌بێت؟ كه‌مبونه‌وه‌ی نه‌وت و گرانبوونی چی گۆتاوه‌ڕۆیه‌كی
لێده‌كه‌وێته‌وه؟ جوگرافیای جیهان وه‌كخۆی ده‌مێنێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر گه‌شتێكی كورتخایان بۆ ڤینسیا، خه‌ونی باووباپیران بووبێت، ئه‌وا له ساڵی 2050دا ته‌نیا خه‌ونێك له‌به‌رده‌م خێزانێكی ئه‌ڵمانیدا، كه خاوه‌نی داهاتێكی مامناوه‌نده، بۆی هه‌یه به پاسكیل گه‌شتێك به ڕۆخی ڕووباری ئیلبێدا بكات، ئه‌ویش له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو لافاو زه‌وی نه‌كردبوو به‌ژێره‌وه.
دیاره جگه له‌و گه‌شتكردنه به پاسكیل، هیچ ڕێگه‌یه‌كی تر له‌به‌رده‌مدا نییه، ئه‌ویش به‌هۆی گرانی تێچوونی ماددییه‌وه، چونكه نرخی به‌رمیلێك پێترۆڵ ده‌گاته 600$، به‌و جۆره‌ش گه‌شته ئاسمانییه‌كان‌و پڕكردنی تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبیل زۆرده‌كه‌وێت.
هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كانی په‌یوه‌ست به ژینگه شكستیانهێناوه‌و، له‌دوای واده‌ی كاركردنیش به ڕێككه‌وتننامه‌ی كیۆتۆی تایبه‌ت به كه‌ش‌و هه‌وا له ساڵی 2012، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانیوه بگاته ڕێككه‌وتنێك، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی خواست‌و داوای ده‌وڵه‌تانی هه‌ڵكشاوو تازه‌پێگه‌یشتوو زۆربووه.
هاوكات ده‌وڵه‌تانی پیشه‌سازیش ئاماده نه‌بوون كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌تایبه‌تیش له مه‌سه‌له‌ی خه‌رجییه‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسید له هه‌وادا، له‌كاتێكدا خودی ئه‌و وڵاتانه به‌رپرسیارێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گازانه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه كه په‌نگیانخواردووه.
به‌پێی ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته 675 گه‌ردیله له هه‌رملیۆن گه‌ردیله‌یه‌كی هه‌وادا‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه پله‌ی گه‌رمای زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی 2050دا، زریان‌و باهۆزی ئیستوایی زیادبكات، به‌شێوه‌ش داڕمانی خاك ڕووده‌دات‌و زۆر ناوچه‌ش ده‌بن به‌ژێره‌وه.
دیسان سه‌رباری بارانبارین‌و لافاو، هه‌ندێك ناوچه‌ی جیهان تووشی كێشه‌ی كه‌مئاوی "ئاوی سازگار" بۆ خواردنه‌وه ده‌بن. هه‌روه‌ها ئاوی ده‌ریا تێكه‌ڵ به ئاوی سازگاری خواردنه‌وه ده‌بێت‌و پاشان زه‌ویه‌كان به‌هۆی بوونی خوێوه كه‌ڵكی كشتوكاڵكردنیان نامێنێت‌و به‌هۆی گۆڕانی كه‌ش‌و هه‌واشه‌وه 200 ملیۆن مرۆڤ ده‌بنه په‌نابه‌ر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، كه به‌شێكیان له دانیشتوانی دوورگه بچووكه‌كانی ئۆقیانوسی ئارام‌و ناوچه‌كانی ده‌لتاو ڕووباره‌كانی جانج‌و میكۆنج‌و نیل‌و براهمابۆترا ده‌بن‌و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاوه زه‌ویه‌كانیان ده‌بێت به‌ژێر ئاوه‌وه.
هاوكات به‌شی زۆری په‌نابه‌ران له دانیشتوانی ئاسیای ناوه‌ڕاست‌و ئه‌فریقیا ده‌بن، كه به‌هۆی لافاوو گه‌ڕان به‌دوای ئاوی سازگاردا ناوچه‌كانی خۆیان به‌جێده‌هێڵن.
سیناریۆكان
ئه‌وه‌ی شیكردنه‌وه بۆ داهاتووی ژیان‌و جیهان بكات، ده‌گاته سیناریۆی جۆراوجۆر، له‌وانه‌ش:
ــ سیناریۆی یه‌كه‌م، له‌لایه‌ن مێژوونووسی ئه‌ڵمانی "ڕۆلف پیته‌ر سیفه‌رلیه ROLF PETER SIEFERLE" ئاماده كراوه‌و به‌م جۆره وێنای داهاتووی جیهانی كردووه:
له جیهانی ئابووریدا، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك خۆكست، سیمینس، كه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌دوای زێڕدا ده‌گه‌ڕێن، سیستمی نوێی جیهانی دروستده‌كه‌ن‌و به‌و شێوه‌یه‌ش نه‌ته‌وه‌كان به‌سه‌ر براوه‌و دۆڕاودا دابه‌شده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر سیناریۆی كۆمپانیا زه‌به‌لاح‌و فره ڕه‌گه‌زه‌كان له سه‌رده‌می پاش پیشه‌سازی بێته دی، ئه‌وا جیهان له ساڵی 2050دا به‌م جۆره كڵۆڵ ده‌بێت:
ــ حكومه‌ته‌كانی وڵاتان ته‌نیا ڕۆڵێكی په‌راوێزییان ده‌بێت‌و دامه‌زراوه داراییه‌كان كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستیاندا ده‌بێت‌و ئه‌وانه‌ش كه ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌ڵاحانه به‌ڕێوه ده‌بن، ژیان‌و گوزه‌رانی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌بێت‌و حكومه‌ته‌كانیش به‌هۆی به‌رزی تێچوونه‌وه له‌توانایاندا نابێت پارێزگاری ژینگه بكه‌ن، دیسان خۆراكیش له شوێنه تایبه‌ت‌و پارێزراوه‌كاندا به‌رهه‌مده‌هێنرێن.
ــ سیناریۆی دووه‌م، له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆر‌و ئابووریناسی ئه‌مریكایی تۆماس مالۆنی THOMAS MALONI ئاماده كراوه، بۆچوونێكی جیاوازی هه‌یه.
ئه‌و پێیوایه، هه‌روه‌ك چۆن له سه‌رده‌مه دێرینه‌كاندا ئاژه‌ڵه دیناسۆره‌كان پووكاونه‌ته‌وه‌و نه‌ماون به‌هۆی خۆ نه‌گونجاندنیان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه‌دا‌و له‌بری ئه‌وان شیرده‌ره بچووك‌و لاوازه‌كان گه‌شه‌یانكردووه، به‌و جۆره، داهاتوو ده‌كه‌وێته ده‌ستی گروپه بچووك‌و چالاكه‌كان، كه توانای خۆسازان‌و گونجاندنیان هه‌یه.
مالۆنی كۆمپانیای تۆپسی تیل TOPSY TAILی ئه‌مریكایی به نموونه ده‌هێنێته‌وه، كه سه‌رمایه‌كه‌ی 80 ملیۆن دۆلاره.
به بۆچوونی مالۆنی، ئه‌و بوونه‌وه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه بچووكانه، داهاتوو داگیرده‌كه‌ن‌و دوورگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌بێت‌و له بواری بازرگانیدا زۆر چالاك ده‌بن یان وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ری فه‌ره‌نساییش جاك ئه‌تالییه JACQUES ATTALI وێنای ده‌كات، له شێوه‌ی كۆچه‌ری نوێدان‌و چادره‌كانیان ئه‌له‌كترۆنی‌و گۆچانه‌كانیشیان ئامڕازی ساده‌ی وه‌ك ماوس‌و كیبۆردو سكانه‌ره‌وه، به تۆڕێكی جاڵجاڵۆكه‌یی به جیهانه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه‌و مێرگ‌و له‌وه‌ڕگه‌ی ئه‌وانیش بازاڕی ئابووری ئازاد‌و چالاكه، كه تیایدا شوانكاره‌یی ده‌كه‌ن.
ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژاران: په‌رتبوونی نوێی جیهان
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی له ئه‌نجامی گه‌شه‌ی جیهانی ڕووده‌دات، ته‌حه‌ددیكردنی ترسناكی جیهانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامییه. به بۆچوونی جاك ئاتالییه‌ی نووسه‌ری فه‌ره‌نسایی، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌گه‌زی مرۆیی ده‌بنه‌وه خۆی له: مادده هۆشبه‌ره‌كان‌و چه‌كی ئه‌تۆمی‌و ته‌كنه‌لۆژیای جینه‌كان‌و یاریكردن به بۆماوه‌و پیسبوونی ژینگه‌و په‌رتبوونی نێوان باكوور‌و باشووردا ده‌بینێته‌وه‌و، پێشیوایه مه‌ترسی پێنجه‌میان له هه‌موویان گرنگتره، كه تیایدا گه‌نجانی عه‌ره‌ب به كوڕان‌و كچانیه‌وه هه‌ڵدێن به‌ره‌و دورگه‌ی سخالین‌و بیتاگۆنیاو دارستانه‌كانی پۆلیڤیاو ئه‌رجه‌نتین، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌بێته جه‌نگه‌ڵ‌و شوێنی چه‌ته‌و مافیاكان.
له‌ئێستادا یه‌ك بۆ پێنجی جیهان داهات‌و خێری سێ بۆ چواری جیهان ده‌خۆن‌و هه‌رئه‌وانیش پارێزگاری له دیكتاتۆره‌كانی جیهانی سێیه‌م ده‌كه‌ن، له 80%ی مرۆڤه‌كان له‌ژێر باری هه‌ژاریدا ده‌ژین‌و ته‌نیا له 4%ی دانیشتوانی ئه‌مریكا خاوه‌نی زیاتر له چاره‌كێكی عه‌قار‌و سێ بۆ پێنجی پشكی كۆمپانیاكان‌و یه‌ك بۆ سێی دراوی ئه‌مریكان، ئه‌مه جگه له خاوه‌ندارێتییان بۆ قه‌واڵه‌ی گه‌نجینه‌كان.
دواجار به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، كاریگه‌ریی نه‌گه‌تیڤی، بۆ سه‌ر سیستمی ژینگه‌یی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش له ساڵی 2050دا مرۆڤایه‌تی باجه‌كه‌ی ده‌دات.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







