گۆرانیبێژی ناوداری كورد "شه‌هرام نازری"، له 46مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی "قه‌رتاج" له
وڵاتی تونس كۆنسێرتێكی پێشكه‌شكرد.
گۆرانیبێژی ناوداری كرماشانی "شه‌هرام نازری" به هاوكاری گروپی موزیكی "فیرده‌وسی" و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌شووهه‌وا و ریتمی مه‌قامه‌كانی كوردی، له میانه‌ی 46مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی "قه‌رتاج" له هۆڵی "تیئاتری ئانتیك" له شاری مێژوویی قه‌رتاج له وڵاتی تونس، كۆنسێرتی موزیكی و مه‌قامی سازكرد.
ئه‌م كۆنسێرته كه "فه‌رید ئیلهامی" به كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌شووهه‌وا و ریتمی مه‌قامه‌كانی موزیكی كوردی ئاوازدانه‌ری بۆ داناوه و شه‌هرام نازری موزیكی بۆ دابه‌شكردووه، تیایدا گۆرانیبێژی كرماشانی كۆمه‌ڵێك شیعری له شاهنامه‌ی شاعیری ناوداری ئێرانی فیرده‌وسی پێشكه‌ش كرد.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی "قه‌رتاج" یه‌كێكه له گرینگ‌ترین فیستیڤاڵه‌كانی موزیك له ئاستی دنیادا كه هه‌موو ساڵێك له شاری مێژوویی قه‌رتاج له وڵاتی تونس به‌رِێوه‌ده‌چێت، ئه‌م شاره مێژوویه‌كی چه‌ندین هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه.
له‌م فیستیڤاڵه‌دا كه كۆنسێرتی شه‌هرام نازری هاوكات له‌گه‌ڵ گروپی موزیكی "سه‌مه‌رقه‌ند" به ده‌نگی گۆرانیبێژی ناوداری سه‌مه‌رقه‌ندی خاتوو "مناجیك یۆتشیفه" به‌رِێوه‌چوو، له دوو به‌ش پێكهاتبوو، به‌شی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك پارچه موزیك و مه‌قامی موزیكی كوردی به پێی چیرۆكی "زوحاك و كاوه‌ی ئاسنگه‌ر" له شاهنامه‌ی فیرده‌وسی و هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌م كۆمه‌ڵێك پارچه موزیك و گۆرانی له شاعیری به‌ناوبانگی ئێرانی "مه‌ولانا"ی له خۆگرتبوو.
شه‌هرام نازری له‌سه‌ر بانگهێشتی ئاكادیمیای "قه‌رتاج"ی تونسی له 46مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی "قه‌رتاج" به‌شداری كرد و به گشتی نزیكه‌ی 30 گروپی موزیك له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌رنامه‌كانی خۆیان له‌م فیستیڤاڵه گرینگه‌ی موزیكدا پێشكه‌شكرد.
شه‌هرام نازری پێشتر به‌رنامه‌ی شاهنامه‌خوێنی له هۆڵی گه‌وره‌ی "كاره‌نگی هاڵ" له شاری نیۆیۆرك له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2009، له فیستیڤاڵی "سه‌ن فلۆرانس" له فه‌رِه‌نسا له ساڵی 2010 و هه‌روه‌ها دوایین كۆنسێرتی شاهنامه‌خوێنی "شه‌هرام نازری" له‌گه‌ڵ موزیكزانی كورد و ژه‌نیاری ده‌ف "هه‌ژار زه‌هاوی" و به هاوكاری گروپی موزیكی "مه‌وله‌وی" رۆژی سێشه‌ممه 8ی جوون له میانه‌ی 16مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی "فێز" له وڵاتی مه‌غریب به‌رِێوه‌چوو.
ئه‌ندامانی گروپی موزیكی "فیرده‌وسی" بریتین له هونه‌رمه‌ندان: شه‌هرام نازری ـ گۆرانیبێژ و دابه‌شكردنی موزیك، ژه‌نیاری سنه‌یی سابیر نه‌زه‌رگاهی ـ ئامێرژه‌نی دیوان، فه‌رید ئیلهامی ـ ئاوازدانه‌ر و ئامێرژه‌نی ته‌نبوور، یۆنس پاكنه‌هاد ـ ئامێرژه‌نی كه‌مانچه‌ی مه‌قامی، سه‌عید نایب محه‌ممه‌دی ـ ئامێرژه‌نی عوود و محه‌مه‌د جابری ـ ئامێرژه‌نی ده‌ف.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







