شه‌فه‌ق/هه‌میشه دایك ڕاسته‌قینه ژیانی خۆی به‌ختده‌كات له‌پێناو خۆشی منداڵه‌كانی‌و هه‌موو كات هه‌وڵ ده‌دات ژیانێكی
به‌خته‌وه‌ریان بۆ دابین بكات، دایك پاڵپشته بۆ هێنانه‌دی ئاوات و ئامانجی منداڵه‌كانی، دڵخۆشه به‌وه‌ی هه‌موو خۆشیه‌ك پێشكه‌ش به‌منداڵه‌كانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ڕوانگه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بن له‌ژیانیاندا .
هه‌ر بۆ پاداشتدانه‌ی قوربانی‌و ماندوبوونه‌كانی ئه‌و بوونه‌وه‌ره به‌خشنده‌یه، چه‌ند وڵاتیك هه‌یه زۆرترین گرنگیی‌و چاودێری ده‌به‌خشنه دایك، ڕێكخراوی (سایف زه‌ی تشیلدرن)ی ناحكومی ڕایگه‌یاند، (نه‌رویج‌و ئوسترالیا) له‌پله‌ی باشترین وڵاتی جیهانن بۆ چاودێریكردنی دایك، به‌گوێره‌ی پۆلێنكردنه‌كه‌ش (ئه‌فغانستان) له‌پله‌ی خراپترین شوێنی جیهان دێت بۆ چاودێری دایكان.
ڕێكخراوه ناحكومییه‌كه له‌ڕاپۆرته‌كیدا ڕوونیكردۆته‌وه كه له(160) سه‌دوشه‌ست وڵاتی جیهاندا ئامارێكی ئه‌نجامداوه به‌ناونیشانی ((بارودۆخی دایكان له‌ساڵی 2010دا )) جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه، له‌نێوان باشترین ده شوێندا بۆ له‌دایك بوون (نه‌رویج به‌پله‌ی یه‌كه‌مدێت‌و داوی ئه‌ویش ئوسترالیا، ئایسله‌ندا، دانیمارك، نیوزله‌ندا، فنله‌ندا، هۆڵه‌ندا ، به‌لجیكا‌و ئه‌ڵمانیا) هه‌ر له‌و ئاماره‌دا (ئیرله‌ندا‌و فه‌ره‌نسا) به‌پله‌ی یانزده‌و دوانزده دێن، (ئه‌فغانستان)یش له‌دوای ده خراپترین وڵات دێت بۆ چاودێری دایكایه‌تی له‌دوای (تچاد، گینیا، بیساو، یه‌مه‌ن، كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی، مالی، سودان، ئه‌ریتریا‌و گینیای ئیستیوائی).
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







