شه‌فه‌ق/كیلی برۆك كچه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی كه هاوكات نمایشكه‌ری پۆشاكیشه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن
ده‌ستی كرد به ریلام و بانگه‌شه‌كردن بۆ وێنه‌یه‌كی رووتی خۆی.
پاش ئه‌وه‌ی به ویچنه‌یه‌كی رووتی خۆی به‌شداری له ریكلامێكی بازرگانیدا كرد، كیلی برۆك له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌و وێنه‌یه‌ی خۆی كرد، ئه‌مه‌ش له‌كاتی نمایشكردنی ریكلامه‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار.
پێشتر سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی دیمه‌نی رووتی ئافره‌تان له وێنه‌ی ریكلامه بازرگانییه‌كاندا، كیلی برۆك وتبووی: "پێویسته ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ریكلامه‌كه ده‌كه‌ن رونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به وێنه‌ی كچه‌كان بده‌ن، ئه‌وه بخه‌نه‌رشوو كه ئه‌و وێنانه ده‌ستكاریكراون و جوانكاری له‌وێنه‌كاندا كراوه و له بنه‌ڕه‌تدا دیمه‌نی جه‌سته‌ی ئه‌و كچانه به‌و جۆره نییه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كچانی كه‌م ته‌مه‌ن نه‌گه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌و كچانه‌ی ریكلام ده‌كه‌ن به‌و جۆره‌یه و له جه‌سته‌ی ژنانی ئاسایی تر جیاوازه".
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







