ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری ئه‌مریكی ئاشكرایان كرد كه په‌یوه‌ندی له‌نێوان زۆرخواردنی شوكولاته و خه‌مۆكیدا هه‌یه،
به‌ڵام شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه روون نییه و وه‌كو مه‌ته‌ڵی هێلكه و مریشكه‌كه وایه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری كۆلێژی پزیشكی زانكۆی كالیفۆرنیاوه ئه‌نجامدراوه به راوردێكی له نێوان زۆرخواردنی شوكولاته و خه‌مۆكیدا كردووه و تێیدا هاتووه " ئه‌وانه‌ی نا‌ئومێد ده‌بن یان خه‌مۆكی دایانده‌گرێت به‌رێژه‌ی 55%ی خه‌ڵكی ئاسایی شوكولاته ده‌خۆن، چه‌ندیش خه‌مۆكیه‌كه‌یان زیاتر بێت شوكولاته‌ی زیاتر ده‌خۆن".
بیاتریس گۆلۆمب مامۆستای زانكۆی كالیفۆرنیا له سان دیگۆ و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "روون نیه ئایه ئه‌وانه‌ی هه‌ست به‌خه‌مۆكی ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه شوكولاته ده‌خۆن تا هه‌ست به ئاره‌زوویه‌ك ده‌كه‌ن بۆ خواردنی یان خودی خواردنی شوكولاته خه‌مۆكی و بیتاقه‌تیه‌كه‌یان زیاتر ده‌كات".
توێژه‌ره‌كان چاودێری زیاتر له 900 كه‌سیان كردووه كه شوكولاته ده‌خۆن و دواتر له رێگه‌ی راپرسییه‌كی ته‌قلیدیه‌وه مه‌زاجی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌یان پێواوه بۆ زانینی ئاستی خه‌مۆكیان.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه "به‌شداربووه خه‌مۆكه‌كان 8.4% شوكولاته‌یان خواردووه له‌مانێگیكدا، زیاتر له‌وانه‌ی خه‌مۆكیان نیه كه گه‌یشتووه‌ته 5.4% له‌مانگێكدا.
گۆلومب روونیشیكردووه‌ته‌وه "په‌یوه‌ندی نێوان شوكولاته و خه‌مۆكی به‌هه‌مان شێوه‌ی مه‌سه‌له‌ی مریشك‌و هێلكه‌كه وایه، هه‌ر چۆن نازانرێت ئایا مریشك له هێلكه دروست بووه یان هێلكه له مریشك، ئاواش ناتوانریچت بسه‌لمێنرێت زۆر خواردنی شوكولاته ده‌بێته هۆی خه‌مۆكۆی یان خه‌مۆكی ده‌بێته هۆی زۆر خواردنی شوكولاته".
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







