ئایا باوان ده‌زانن كاتێك منداڵه‌كه‌یان له‌به‌رمبه‌ر كۆمپیوته‌ردا داده‌نیشێت‌و ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنێت په‌یوه‌ندی
به‌كێوه ده‌كات؟
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ئاشكرایكرد، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری خێزانه‌كان یاسایه‌كیان بۆ به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر داڕشتووه، له‌نیوه كه‌متریش چاودێری چالاكییه‌كانی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتی منداڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له‌منداڵان ئه‌و ئامێره به‌كارده‌هێنن‌و پێویستیان به‌ڕه‌زامه‌ندی پێشتری دایك‌وباوكیان نیه كه چه‌ند كاتژمێرێك له‌به‌رامبه‌ر كۆمپیوته‌ردا داده‌نیشن.
زۆرێك له‌خێزان واده‌زانن به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر هۆكارێكی په‌روه‌رده‌یی بێ كێشه‌یه، له‌به‌رئه‌وه له‌ژووره‌كه‌یاندا یان له‌ماڵه‌وه هێڵێكی تایبه‌ت بۆ منداڵ ته‌رخانده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام كارێكی دروست نیه، به‌ڵكو پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌كارهێنانێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و چالاكییانه بكرێت كه منداڵ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت پێویستێتی‌و به‌كاریده‌هێنێت، ده‌بێت یاسایه‌كی ته‌ندروستیانه‌ی بۆ دابڕێژرێت‌و دووربكه‌وێته‌وه له‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌ئه‌نجامی خراپ به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ره‌وه تووشی ده‌بێت، ئه‌م ده ڕێنماییه له‌كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتدا بۆ منداڵه‌كه‌ت به‌سووده:
1 ـ پێویسته هیچ زانیارییه‌كی تایبه‌تی وه‌ك شوێن، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن، ناوی قوتابخانه‌و ناوی دایك‌و باوك نه‌درێت به‌و كه‌سه‌ی كه نایناسیت‌و له‌سه‌ر هێڵه، چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی سایته‌كه‌یان داوای ناونیشان ده‌كه‌ن، منداڵیش به‌بیانووی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم‌و به‌شداریكردن له‌پێشبڕكێدا‌و به‌ده‌ستهێنانی دیاری داوا له‌دایك‌و باوك ده‌كه‌ن ڕازی ببن تا ناونیشان بده‌ن، هه‌ندێك پێگه‌ش ڕێگه به‌منداڵ ناده‌ن هێڵه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت، گه‌ر به‌ته‌واوی هه‌موو ناونیشانه تایبه‌تییه‌كانی ئاشكرانه‌كات.
2 ـ پێویسته دایك‌و باوك به‌باشی بزانن كه ناگونجێت منداڵ ناو‌و ناونیشان‌و وێنه‌وی له‌ئینته‌رنێتدا دابنێت، گه‌ر ده‌خوازێت په‌یوه‌ندی بكات ده‌بێت ئاگاداربێت له‌و نامانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌و كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه بۆ دێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و نامانه‌ی ناپه‌سه‌ندن.
3 ـ پێویسته ڕاگه‌یاندن په‌یامی ته‌ندروستانه بڵاوبكاته‌وه.
4 ـ منداڵ دووربخرێته‌وه له‌باسكردن‌و ورژاندنی بابه‌ته سێكسییه‌كان، له‌لای هه‌رزه‌كاران كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره سایتانه‌و كاتبه‌سه‌ربردن بۆیان كارێكی چێژ به‌خشه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌نجامێكی خراپ دروستده‌كات.
5 ـ به‌ئاگابوون له‌وكه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌منداڵه‌وه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یه‌وێت منداڵ هانبدات بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵویستی خراپ له‌سه‌ر خێزان‌و قوتابخانه‌و مامۆستاكانی.
6 ـ نابێت دایك‌و باوك ڕێگه به‌منداڵه‌كه‌یان بده‌ن به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه شوێنێك ده‌ستنیشان بكات‌و چاوی به‌كه‌سی نه‌ناسراو بكه‌وێت‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، كاتێكیش دایك‌و باوك به‌و چاوپێكه‌وتنه ڕازی بوون ده‌بێت یه‌كێكیان له‌گه‌ڵیدا بڕۆن.
7 ـ هه‌ڵبژاردنی ناوێكی خوازراو‌و ئاشكرانه‌كردنی جۆری ڕه‌گه‌ز، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه دروست نه‌بێت.
8 ـ بیرتان نه‌چێت به‌رده‌وام ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ئینته‌رنێت قسه ده‌كه‌ن، خۆیان ده‌گۆڕن‌و هیچ به‌لایانه‌وه گرنگ نیه‌و ئینته‌رنێت ته‌نها وه‌ك گاڵته‌جاڕییه‌ك به‌كاریده‌هێنن.
9 ـ به‌بێ پرسی دایك‌و باوك نامه‌و هیچ زانیارییه‌كی تایبه‌تی بۆ هاوڕێ له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه نه‌نێردرێت.
10 ـ وه‌ڵامی هیچ نامه‌یه‌كی گوومانلێكراو نه‌درێته‌وه.
ئا : نیاز جه‌لال
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







