پزیشكێكی ئه‌ڵمانی له‌كتێبێكیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆی پێشكه‌وتن له‌بواری پزیشكیدا "مردن" زۆر ئاڵۆز
بووه، ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشانه‌ی هیوایه‌كی كه‌میان له‌ژیاندا ماوه و نه‌خۆشی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون، پزیشكه‌كه ده‌ڵێت "واز له‌و نه‌خۆشانه بهێنن كه نه‌خۆشیه‌كانیان چاره‌سه‌ری نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆشی بمرن و كه‌رامه‌تیان بۆ بمێنێته‌وه".
له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌دا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "دێرشبیگل"ی ئه‌ڵمانی، دكتۆر مایكل دور ریده‌ر سه‌رۆكی به‌شی فریاكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ی به‌رلین و نوسه‌ری كتبێكی نوێ له‌سه‌ر سوڕی مردنی مرۆڤ، رایگه‌یاند: ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی له‌بواری پزیشكیدا دروست بووه، مردنی زۆر زۆر ئاڵۆز كردووه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی هیوایه‌كی كه‌میان به‌ژیان ماوه.
ریده‌ر له‌كتێبه‌كه‌یدا داوای له‌پزیشكه‌كان كردووه رێگه به‌و نه‌خۆشانه بده‌ن كه نه‌خۆشیه‌كانیان چاره‌سه‌ری نییه، به‌شێوه‌یه‌ك بمرن زه‌مانه‌تی پاراستنی رێز و كه‌رامه‌تیان بۆ بمێنێته‌وه و ده‌ڵێت: "ئێستا ماوه‌ی ژیان درێژكراوه‌ته‌وه به‌بێ گوێدان به به‌رژه‌وه‌ندی یان ئیراده‌ی نه‌خۆشه‌كه، بۆیه زۆرێك له‌و نه‌خۆشانه بارودۆخی مردنیان زۆر ناخۆش ده‌بێت و به زه‌لیلی ده‌مرن. وه‌كو كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان كه له ئان و ساتی مردندان و دورن له‌خێزانی خۆیان. زۆرجار به‌په‌له و به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ده‌گوزارێنه‌وه نه‌خۆشخانه و بوژاندنه‌وه و هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان بۆ ده‌كرێت، زۆرجاریش ناگه‌نه نه‌خۆشخانه‌كه یان هۆڵی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه و له‌ناو مه‌سعه‌د یان سه‌ر پلیكانه‌كان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
ریده‌ر ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌تایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش ده‌درێت به‌پزیشك ، رێگه‌دانیش به‌كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و خۆش بمرێت شتێكی گرنگه له‌رووی ئه‌خلاقیه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات زنجیره‌ی كاری بوژاندنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش جۆرێكه له ته‌حه‌دای ژیان.
ریده‌ر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه زۆر جار نه‌خۆشێك كه جه‌ڵته‌ی دڵ لێی ده‌دات ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌و پزیشك یه‌كسه‌ر بۆری هه‌ناسه‌ی بۆ ده‌به‌ستێت، به‌ڵام من ده‌ڵێم ئه‌و نه‌خۆشه گیان ده‌دات و بۆیه ئێمه‌ش پێویسته رێ له‌مردنی نه‌گرین، به‌تایبه‌تیش له حاڵه‌تی هه‌وكردنی سییه‌كاندا له‌لای كه‌سی به‌ته‌مه‌ن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه پزیشكه‌كان ئێستا ئاماده‌نه‌كراون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره بڕیارانه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نایانه‌وێت شتێك بكه‌ن دژ به یاسا بێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن تووشی لوو بووبێت له‌گه‌ده‌یدا و جه‌ڵته‌ی میشكیش لێیدابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بزیشكه‌كان رازی ده‌بن بوژاندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن كه ئه‌وه‌ش بڕیارێكی به‌رپرسیارانه‌یه، به‌ڵام زۆر جار له راپۆرته‌كه‌یاندا ده‌نوسن "بوژاندنه‌وه دوای 25 خوله‌ك راگیرا" به‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له‌خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سزایان نه‌دات.
ریده‌ر پرسیاری ئه‌وه ده‌خاته‌روو، ئایا چ شتێك له سوڕی مردن‌دا خراپه؟ ئێ خۆ مردن به‌هه‌ر حاڵێك بێـت هه‌ر رووده‌دات، له‌كاتی بوونی پزیشكدا ئه‌وا توانا هه‌یه مردن به‌و شێوه‌یه بێت كه خه‌ڵكی خۆیان ده‌یانه‌وێت "مردن به‌خۆشی"، به‌ڵام زۆرجار به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایه‌وه كار ده‌كرێت و مردن ده‌كرێت به‌حاڵه‌تێكی زۆر قورس بۆ هه‌ندێك كه‌س، ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌ندێك كه‌س وه‌سیه‌ت بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ئه‌و مردنه‌ی ده‌یانه‌وێت.
ئه‌و پزیشكه له كۆتاییدا ده‌ڵێت "چ جۆره ژیانێك ئه‌وه‌نده پێویسته پارێزگاری لێبكرێت، لێره‌وه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به‌لایه‌نی جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر جۆره چاره‌سه‌رێك له 100 جاری یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وا پێویست ناكات 101 جار تاقیبكرێته‌وه، مێشكی مرۆڤیش ناتوانێت رزگاری بێت ئه‌گه‌ر بۆ 10 خوله‌ك ئۆكسجینی لێببرێت".
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







