توێژه‌رانی زانستی داوا له‌به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌كه‌ن كه بچنه سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و به‌كاریبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی
مێشكیان به‌رده‌وام له‌كاردا بێت و ببوژێته‌وه.
گاری سیمۆل پسپۆری بواری پزیشكی ده‌رونی له‌په‌یمانگای (سیمێل)ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كردوه،كه پێویسته به‌ساڵاچوان به راده‌یه‌كی زۆر ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن، ئه‌گه‌رچی شاره‌زاییشیان كه‌م بێت بۆ ئه‌وه‌ی مێشكیان به‌رده‌وام كار بكات و به‌شتی لاوه‌كییه‌وه سه‌رقاڵ نه‌بن.
ئه‌مه‌و ئه‌و توێژه‌ره له‌میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا باسی له‌وه‌كردوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ته‌مه‌ندا بچێت مێشكیشی به‌ته‌مه‌ندا ده‌چێت و كاره‌كانی به‌ره‌و بێهێزی ده‌چن، به‌ڵام كارپێكردنی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ده‌بێته هۆی پاراستنی یاده‌وه‌رییه‌كانی.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 24 كه‌س ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 55 ساڵی تاوه‌كو 78 ساڵیدا بوه و تاقیكردنه‌وه‌كه به‌م شێوه‌یه بوه، نیوه‌یان ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئینته‌رنێتیان به‌كارهێناوه و نیوه‌كه‌ی تریان كه‌متر له‌نیوه‌ی ئه‌وان ئینته‌رنێتیان به‌كارهێناوه، له‌ئه‌نجامدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه، كه ئه‌وانه‌ی زۆر ئینته‌رنێتیان به‌كارهێناوه چالاكترن له‌وانه‌ی كه‌متر ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئامێری تیشكی له‌ره‌له‌ری موگناتیسی تایبه‌تی مێشك ده‌ركه‌وتوه.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







