به‌پێی ئامارێكی كۆمپانیای (Symantec)، له‌ساڵی ڕابردوودا (75%) كۆمپانیاكانی جیهان ڕِِووبه‌ڕووی
زۆرترین هێرشی پۆستی ئه‌لكترۆنی بونه‌ته‌وه.
كۆمپانیای (Symantec) ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌كراوه‌نه‌ته سه‌ر كۆمپانیان، له‌ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌لكترۆنییه‌وه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك بڕِی (2.000.000) دوو ملیۆن دۆلار زیانیان لێكه‌وتووه.
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووه،"ته‌نها پێنج كۆمپانیا یه‌ده‌كی خۆیان خستووه‌و توانیویانه به‌رگری ئه‌و هێرشه ئه‌لكترۆنییه بكه‌ن، به‌ڵام (94%) كۆمپانیاكان دانیان به‌وه‌داناوه كه تووشی ئه‌و هێرشه ئه‌لكترۆنییانه بوونه‌ته‌وه".
كۆمپانیاكانیش بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و زیانه نه‌بنه‌وه كه له‌ساڵی ڕابردوودا كردوویانه، ئه‌مساڵ بڕیاره گۆڕانكاری له‌سیاسه‌تی پارێزگاری پۆستی ئه‌لكترۆنیدا بكه‌ن.
ئا: ئالان سامی
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







