توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن، له‌وانه‌یه سه‌گه بچووکه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هاتبن.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی زانکۆی کالیفۆڕنیا نیشان ده‌دات که سه‌گه بچووکه‌کان، جینێکیان تێدایه که له جۆره گورگێکی خۆماڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش‌دا هه‌یه.
شوێنه‌وارناسان، ئاسه‌واری سه‌گێکی بچووکیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیتۆته‌وه که بۆ 12هه‌زار ساڵ پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مه له کاتێک‌دایه، ئاسه‌واری ئه‌و سه‌گانه‌ی له ئه‌وروپا دۆزراونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت تاکو 31هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش، سه‌گی گه‌وره بوونه.
دکتۆر "مێلیسا گه‌ری" سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له زانکۆی کالیفۆرنیا له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌گه بچووکه‌کان ئه‌م جینه‌یان تێدایه، ده‌توانین بڵێین، سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه."
دکتۆر گه‌ری ده‌ڵێت، ئه‌و سه‌گانه‌ی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه، له ئه‌لاسکا، باکووری ئه‌مه‌ریکا، ئیسرائیل، ئێران، هند، چین، روسیا، ئیتالیا، ئیسپانیا، بیلاروس و به‌لژیکا کۆ کراونه‌ته‌وه.
به گوته‌ی توێژه‌ران، وێک‌چوونی پێکهاته‌ی جینی سه‌گه بچووکه‌کان و گورگه‌کان، ئه‌مه ده‌رده‌خات که جه‌سته‌ی بچووکی ئه‌م سه‌گانه، هۆی وێک‌چوونی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی ماڵی بوونیانه.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان، خه‌ڵک له زه‌مانی کۆن، سه‌گی بچووکیان له ماڵ و کێڵگه‌کانیان راده‌گرت، چونکه راگرتنیان له سه‌گی گه‌وره ئاسانتر بووه.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







