دادگایه‌كی فه‌ره‌نسا ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی بواری گه‌ڕان گوگڵی به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی مافی خاوه‌ندارێتی دانانی
كتێب حوكمدا.
ئه‌و دادگایه بڕیاریدا گوگڵ به‌بڕی 300 هه‌زار یۆرۆ غه‌رامه بكات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لامارتینییر ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌به‌بێ رێپێدانێكی روون یه‌كێك له‌كتێبه‌كانی له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه گوگڵ نیگه‌رانی خۆی له‌ده‌رچوونی ئه‌و حوكمه له‌دژی ده‌ربڕی و وته‌بێژێك به‌ناوییه‌وه رایگه‌یاند: خوێنه‌رانی فه‌ره‌نسا ئێستا روبه‌ڕووی مه‌ترسی بێبه‌شیبوون له‌خوێندنه‌وه‌ی مه‌تنه گرنگه‌كانی كتێب ده‌بنه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ندیكای ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و حوكمه ده‌ربڕی.
چاودێران پێیان وایه ئه‌و حوكمه‌ی دادگا شكستێكه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی گوگڵ كه به‌نیازن ملیۆنه‌ها كتێب به‌بێ به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر سایته‌كه‌یان بڵاوبكه‌نه‌وه.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







