كۆمپانیای گوگڵ و ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرا ئاشكرایان كرد كۆمپانیاكه رازی بووه كه‌بچێته به‌رده‌م دادگایه‌كی
سویسری به‌هۆی یه‌كێك له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌ناوی "ستریت ڤی‌و" یان "وێنه‌ی شه‌قام" كه تێیدا ده‌موچاوی كه‌سه‌كان‌و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌رده‌چێت و دادگا سویسرییه‌كه‌ش ئه‌وه به به‌پێشێلكردنی مافی ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌كان داده‌نێت.هانز بیته‌ر تییری كۆمیسیاری پاراستنی داتا‌و زانیاری فیدرالی سویسری له‌باره‌ی خزمه‌تگوزاری "ستریت ڤی‌و"ی كۆمپانیای گوگڵ و كێشه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه وتی: گوگڵ پابه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه به‌بڕیارێكی دادگای فیدراڵی سویسری كه له‌مانگی ئابی رابردوودا ده‌ریكردووه سه‌باره‌ت به‌و وێنانه‌ی له‌نێو شه‌قامه‌كانی سویسرا گیراون‌و ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سویسرا كراون.تییر وتیشی: گوگڵ ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر وێنه‌گرتنی شه‌قامه‌كانی سویسرا به‌مه‌رجێك پێش هه‌فته‌یه‌ك له‌وه ئاگاداری به‌ده‌سه‌ڵاتداران بدات سه‌باره‌ت به‌و شوێنه‌ی وێنه‌ی ده‌گرێت، به‌ڵام رێگه به‌گوگڵ نادرێت وێنه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت نمایش بكات تا دادگا سویسرییه‌كه بڕیاری كۆتایی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه ده‌دات.لای خۆیه‌وه بیته‌ر فلیشه‌ر راوێژكاری تایبه‌تمه‌ندی جیهانی كۆمپانیای گوگڵ وتی: خۆشحاڵین به‌وه‌ی توانیومانه بگه‌ین به‌رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌رێز تییر بۆ وێنه‌گرتنی شه‌قامه‌كان.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه گوگڵ هیچ وێنه‌یه‌كی تر سه‌باره‌ت به‌شه‌قامه‌كان بڵاوناكاته‌وه تا بڕیاری دادگای فیدرالی سویسری له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌چێت.سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌دادگاكه‌ش ئاشكرای كرد "دادگاكه بڕیاری كۆتایی خۆی سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه له‌م ساڵدا نادات ".كۆمپانیای گوگڵ ئێستا رووبه‌رووی ئه‌و تۆمه‌ته ده‌بێته‌وه كه نه‌یتوانیوه له‌و خزمه‌تگوزارییه‌یدا وێنه هه‌ستیاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش بسرێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌دانانی كامێرا له‌شوێنی به‌رزو به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله گه‌ڕۆكه‌كانیه‌وه كه ده‌توانێت وێنه‌ی سه‌رو سیاجی ماڵه‌كان‌و موڵكه گشتیه‌كان بگرێت.جێی ئاماژه‌یه وێنه‌ی شه‌قامه‌كانی سویسرا به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌ناوه‌راستی مانگی ئابی رابردوو له‌لایه‌ن گوگڵه‌وه بڵاوكرانه‌وه، پێشتریش له به‌ریتانیا هه‌ڵایه‌كی زۆری نابۆوه.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







