ده‌ریاچه‌یه‌كی رووی مانگی تیتان پیشانده‌دات. كه یه‌كێكه له‌و مانگه گه‌ورانه‌ی به ده‌وری زوحه‌لدا ده‌خولێته‌وه.
زانایانی ئه‌م بواره جه‌ختیانكرده‌وه، وێنه‌كه به‌یه‌كه‌م وێنه‌ی سه‌لمێنه‌ری بوونی شله‌ی ئاو له نیوه‌ی باكووری رووی مانگی تیتان داده‌نرێت، پێیانوایه، وێنه‌كه یه‌كه‌م به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی شله‌ی ئاو له‌جیهانێكی تردا، جگه له‌هه‌ساره‌ی زه‌وی.
رالف جاومان یه‌كێك له‌و زانایانه‌ی كه له‌وێنه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه، رایوایه، بۆ یه‌كه‌م جاره كه وێنه‌یه‌ك تیشكدانه‌وه‌یه‌كمان هاوشێوه‌ی تیشكدانه‌وه‌ی ئاو له‌رووی مانگ پیشانده‌دات، كه ده‌یسه‌لمێنێت جگه له‌زه‌وی له‌مانگیشدا شله‌مه‌نییه‌كان بوونیان هه‌یه.
ئه‌و زانایه ده‌ڵێت: كاتێك وێنه‌كه‌ی بینیوه، سه‌رسام بووه.
رالف جاومان پێداگریكرد، گرنگی وێنه‌كه له‌وه‌دایه، كه وێنه‌ی هه‌ساره‌كانی دیكه، سه‌رنجمان زۆر راناكێشێت، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌ی مانگی ده‌ستكردی كاسینی گرتوویه‌تی، زیاتر له‌دوو سه‌عات ته‌ماشانكردووه.
مانگی تیتان چه‌ندین ساڵه جێگه‌ی گرنگیپێدانی ناسایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له‌هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌چێت.
پسپۆڕانی ناسا باوه‌ڕیان وایه، مانگی تیتان به‌هه‌مان شێوه‌ی زه‌وی، خاوه‌نی به‌رگی هه‌وایی خۆیه‌تی، به‌ڵام له نایترۆجین پێكهاتووه، له‌كاتێكدا به‌رگی هه‌وایی زه‌وی، 21%ی له‌ئۆكسجین پێكهاتووه‌و 78%یشی له‌نایترۆجین.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







