لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك زاناوه له‌دامه‌زراوه‌ی كایزێر پێرمانێنت Kaiser Permanent
ه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش ده‌ریخستووه شیردانی دایك به‌كۆرپه‌كه‌ی به‌دووریده‌گرێت له‌مه‌ترسی تووشبوون به‌نه‌خۆشی شه‌كره‌و ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه.هه‌روه‌ها له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه: لێكۆڵه‌ره‌وان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 704 ژن كردووه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ژێر چاودێریدابوون و له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌شدا ده‌ركه‌وتووه كه له86%ی ئه‌و ئافره‌تانی شیر ده‌به‌خشن به‌كۆرپه‌كانیان، ئه‌وا له‌داهاتوودا به‌دوورده‌بن له‌نه‌خۆشی شه‌كره.گرنگترین خاڵی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: هه‌ركاتێكیش شیردان به‌كۆرپه درێژبكرێته‌وه مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كه كه‌متر ده‌بێته‌وه.نه‌خۆشی شه‌كره كه به‌هۆی تێكچوونی ئه‌و یه‌كه خۆراكییه‌كانه‌وه‌یه كه‌خانه‌كانی له‌ش وه‌ریانده‌گرن، واته نه‌خۆشی شه‌كره هۆكاره بۆ تووش بوون به‌نه‌خۆشی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌نسۆلین و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری و به‌ز له‌ناوچه‌ی ورگ و ناوه‌ڕاستی له‌شدا.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







