به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز كه 1/12 ی هه‌موو ساڵێكه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێم به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا ژماره‌ی توشبووان به نه‌خۆشی ئایدز له هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، له ساڵی 1986 ه‌وه تا 30/11/2009، 64 حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئایدز له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، كه 56 بیانی بوون و ره‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان كراونه‌وته‌وه، ئه‌و 8 كه‌سه‌ی تر كوردن و 6 یان دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن، دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







