دایڤد مۆریسۆن شاره‌زا له زانستی گه‌ردونناسیدا له ئاژانسی "ناسا"ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند ئه‌و قسانه‌ی كه له‌باره‌ی كۆتایهاتنی جیهانه‌وه ده‌كرێت
له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2010دا ته‌نها فێڵ و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه، هاوكات ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له‌و رێكه‌وته‌ی دیاری كراوه هه‌ساره‌یه‌كی نادیار خۆی بكێشێت به زه‌ویدا و ژیانی تێدا له‌ناوبه‌رێت.
مۆریسۆن له گفتۆگه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی (CNN) داوای له خه‌ڵكی هه‌موو جیهان كرد كاتی خۆیان به‌خۆشی به‌سه‌ر به‌رن و گوێ به‌و رۆژه نه‌ده‌ن كه گوایا هه‌ساره‌یه‌ك تێیدا خۆی ده‌كێشێت به گۆی زه‌ویدا و ئه‌و رۆژه‌یش وه‌كو هه‌ریه‌كێكی تر له رۆژه ئاساییه‌كان ته‌ماشا بكه‌ن.
وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن مۆریسۆنه‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه ئاژانسی ناسا ده‌یدات بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌ڵۆكانه‌ی له‌باره‌ی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تییه‌وه له‌ئارادایه، كه هه‌ر به‌و مه‌به‌سته به‌شێكی تایبه‌تیشی له پێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیدا ته‌رخان كردووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره پێشبینییانه ده‌كه‌ن.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا مۆریسۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌و رێكه‌وته‌دا كه هه‌ندی كه‌س وای داده‌نێن هه‌ساره‌یه‌ك خۆی ده‌كێشێت به زه‌ویدا ناسا هیچ شتێك به‌دی ناكات و هیچ پێشبینییه‌كی له‌و جۆره‌یشی نییه و وتی:"ئه‌و قسه‌ڵۆكانه‌ش كه هه‌ندێ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه پشت ده‌به‌ستێ به (شارستانێتی ئه‌لمایا)ی كۆن له ئه‌مریكا ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش جگه له فیڵ و چاوبه‌سته‌كێ هیچی تر نییه".
| < پێشتر | دواتر > |
|---|



شه‌فه‌ق نيوز/...
شه‌فه‌ق نيوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نيوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...






