شه‌ش که‌سی دیکه‌ی به هۆی په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز له تورکیا گیانیان له ده‌ستدا، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانییانی
ئه‌و نه‌خۆشییه له‌و وڵاته‌دا بۆ 36 که‌س به‌رز بوویه‌وه.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کانی تورکیا بڵاویان‌کرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کی نیمچه فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تورکیا رایگه‌یاند؛ دوێنێ چوارشه‌ممه، شه‌ش حاڵه‌تی دیکه‌ی مردن به هۆی ڤایرۆسی ئێچ وه‌ن ئێن وه‌نی په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز له تورکیا تۆمار کراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌و نه‌خۆشییه له‌و وڵاته‌دا بۆ 36 حاڵه‌تی مردن به‌رز بوویه‌وه، هه‌روه‌ها یه‌کێک له دوایین حاڵه‌ته‌کانیش منداڵێکه.
جێی ئاماژه‌یه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، به هۆی سه‌رخستنی که‌سێکی هه‌ڵگری ڤایرۆسی په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه، فڕۆکه‌یه‌کی حاجییانی تورکیا، نیو کاتژمێر به‌ر له گه‌یشتنی به شاری مه‌دینه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه، له‌لایه‌ن کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی تورکیاوه گه‌ڕێنرایه‌وه وڵاته‌که‌ی.
له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ش بۆ ئه‌سته‌نبول، ده‌ست به پشکنینی پزیشکی بۆ سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌کان کرابوو، له ئانجام‌دا شه‌ش حاڵه‌ت که پێنجیان ئافره‌تن، ده‌رکه‌وتبوون.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له رۆژی 15ی مانگی ئایاری رابردوودا، یه‌که‌مین حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له تورکیادا تۆمار کرا، که گه‌نجێکی 28 ساڵی ده‌رگه‌وانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک بوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی کاریگه‌ری نه‌خۆشییه‌که‌شه‌وه، پاش 39 رۆژ له تووشبوونی گیانی له ده‌ستدا.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|



شه‌فه‌ق نيوز/...
شه‌فه‌ق نيوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نيوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...






