نوێترین كۆمپیوته‌ری ئای مایك

ئیمه‌یل چاپی بکه PDF
نرخاندنی به‌کارهێنه‌ر: / 0
خراپباش 

 

كۆمپانیای "ئه‌پڵ‌"ی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، به‌منزیكانه‌ جۆرێكی نوێی كۆمپیوته‌ری "ئای ماك" به‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی نایابه‌وه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌، شاشه‌ی ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ش جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ جۆره‌كانی پێشوویدا.

كۆمپانیای ئه‌پڵ كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ شاری كۆپه‌ر تینۆیه‌، له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا، روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م ده‌سته‌ نوێیه‌ی ئای ماك، خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی 21.5 و 27 و ته‌كنیكی LED تێدا به‌كارهێنراوه‌، روونی وێنه‌كانیشی ده‌گاته‌ 1920×1080 پێكسڵ‌ تا 2560×1440 پێكسڵ‌.هه‌روه‌ك كارتی گرافیكی ئه‌م كۆمپیوته‌رانه‌، بریتییه‌ له‌ جۆری NVIDIA Geforce 9400M و ATI Radeon HD 4670 و ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ریش ئاره‌زووی كرد ده‌توانێت شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر داوابكات، ئه‌و كاته‌ش كارتی Radeon HD 4670 یان كارتی Radeon HD 4850 له‌گه‌ڵ‌ به‌كارده‌هێنرێت.رامی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ DDR3ـه‌ و 4 گێگابایته‌ و خێراییه‌كه‌شی 1066 مێگاهێرتزه‌ و نرخه‌كه‌شی له‌ 1199 دۆلاری ئه‌مریكییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌گه‌ڵ‌ زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشیدا نرخه‌كه‌ی زیاد ده‌كات.یه‌كێكی تر له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ بریتییه‌ له‌ بوونی كیبۆرد و ماوسی وایه‌رلێس له‌ جۆری «Magic Mouse» و به‌ له‌مس كارده‌كات و دوگمه‌ی ئاسایی له‌سه‌ر نییه‌.

Share/Save/Bookmark
دوایین نوێکردنه‌وه‌ ( سێشه‌ممه‌, 10 نۆڤه‌مبه‌ر 2009 16:19 )