ماڵه‌وه‌ هونه‌ر له‌ئێران زیاتر له‌دوو هه‌زار كه‌س تووشی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز ده‌بن

شـه‌فــه‌ق نــیوز

له‌ئێران زیاتر له‌دوو هه‌زار كه‌س تووشی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز ده‌بن

ئیمه‌یل چاپی بکه PDF
نرخاندنی به‌کارهێنه‌ر: / 0
خراپباش 
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ ئێران ڕایگه‌یاند، تا ئێستا (2151) دوو هه‌زار‌و سه‌د‌و په‌نجاو یه‌ك كه‌س

تووشی‌ په‌تای‌ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز بوون‌و (33) سی‌‌وسێ‌ كه‌سیش به‌هۆی‌ ئه‌و په‌تایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

(مورزیه‌ وه‌حید ده‌ستگردی‌)ی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ ئێران ئاشكرایكرد، هه‌فتانه‌ سێ بۆ چوار هه‌زار كه‌س له‌ئێران تووشی‌ په‌تای‌ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز ده‌بن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی‌ تاران ڕێوشوێنی‌ توندی‌ گرتووه‌ته‌به‌ر له‌پێناوی‌ ڕێگه‌گرتن له‌بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ ئه‌و په‌تایه‌ كه‌ به‌(H1N1) ناسراوه‌.

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ ئێران ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، دوای‌ گوومانی‌ بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ په‌تای‌ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ بڕیاریداوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ (271) دووسه‌د‌و حه‌فتا‌ویه‌ك پۆلی‌ خوێندن له‌تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌و ولاَته‌دا دابخات.

 

ئا: فوئاد جه‌لال

Share/Save/Bookmark