ماڵه‌وه‌ هونه‌ر کێشە دەروونییەکان هۆکارێکن بۆ ئازاری پشت

شـه‌فــه‌ق نــیوز

کێشە دەروونییەکان هۆکارێکن بۆ ئازاری پشت

ئیمه‌یل چاپی بکه PDF
نرخاندنی به‌کارهێنه‌ر: / 0
خراپباش 
پشت ئێشان یەکێکە لە نەخۆشییەکانی سەردەم کە دووچاری تەمەنە جیاوازەکان دەبێت. پزیشکە ئەڵمانەکان جەخت

لەسەر ئەو راستییە دەکەنەوە کە 90%ی ئێشەکانی پشت هۆکاری دوودڵی هەلومەرجەکانی ژیانە. زۆر جار وا روو دەدات کە یەکێک تووشی ئازاری پشت دێت و چەند رۆژێک لە ماڵ دەکەوێت، لەوانەشە ئەو ئازارانە ببنە هۆی ناچارکردنی کارگەرەکە بە وازهێنان لە کارەکەی و دانیشتن بە دیار ئێشکەیەوە. پزیشکە پسپۆرەکانی ئەو بوارەش ئامۆژگاری نەخۆشانی ئازاری پشت دەکەن کە بە شێوەیەکی بەردەوام وەرزشی ماسولکەکانی هەردوو دیوی بڕبڕەی پشت بکەن.

بە گوێرەی شارەزایان زۆربەی کێشەکانیش لە ئەنجامی نەبوونی راهێنانی زنجیرەیی سەرهەڵدەدەن بە تایبەتیش ماسولکەی پشت و ورگ و قاچەکان. بەڵام بێجگە لەمە هەندێ هۆکاری دیکەی دەروونی جەستەییش هەن کە دەبنە مایەی پەیدابونوی ئازاری پشت.

بێگومان وەک ئاشکرایان کردووە لێخوڕینی پاسکیل و راکردن و رۆیشتنی نەرم و مەلەوانی سەرپشت هۆارێکن بۆ زاڵبوون بەسەر ئازارەکانی پشت.

Share/Save/Bookmark