شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا هه‌واڵی كۆچی دوایی یوسف ده‌میرتاش ته‌مه‌ن 28 ساڵی
راگه‌یاند، به هی تووشبوون به ڤایرۆسی (H1N1) ناسراو به په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز.
به كۆچی دوایی ده‌میرتاش دووه‌م حاڵه‌تی مردن له توركیا به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌وه تۆماركرا.
به‌و هۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا راده‌ی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ی له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یاند و داوای له هاوڵاتیانی توركیا كرد، تا راده‌یه‌ی ئه‌وپه‌رِی ئاگاداربوون پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن و هه‌ندێك له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی، كه ده‌بنه مایه‌ی تووشبوون به په‌تاكه ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا پرۆسه‌ی خوێندنی له قوتابخانه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته راگرت.
رۆژی 25ی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنی به هۆی په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز راگه‌یاند.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|



شه‌فه‌ق نيوز/...
شه‌فه‌ق نيوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نيوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...
شه‌فه‌ق نیوز/...






