ماڵه‌وه‌ هونه‌ر توركیا.. یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز راگه‌یه‌ندرا

شـه‌فــه‌ق نــیوز

توركیا.. یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز راگه‌یه‌ندرا

ئیمه‌یل چاپی بکه PDF
نرخاندنی به‌کارهێنه‌ر: / 0
خراپباش 
له‌ توركیا یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز، تۆمار كرا.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا، دوێنێ شه‌ممه‌ به‌ ره‌سمی یه‌كه‌م حاڵه‌‌تی مردنی به‌ هۆی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی (H1N1) ناسراو به‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ئه‌نقه‌ره‌ تۆماركراوه‌ و تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدا بووه‌.

تا ئێستا له‌ توركیا 600 حاڵه‌تی توشبوون به‌ په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز تۆمار كراون و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش 500 هه‌زار ڤاكسینی دژ به‌و په‌تایه‌ی له‌ ئیتالیاوه‌ هاورده‌ كردووه‌ و ئێستا ئه‌و ڤاكسینانه‌ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكیدان.
Share/Save/Bookmark